گرووپی موقاوەمە: لە 30ی ئەیلوولەوە ئەمریکا 14 جار ئاسمانی عێراقی بەزاندووە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
56 جار خوێنراوەتەوە
گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات لە دوای 30ی ئەیلوول، 14 جار ئاسمانی عێراق لە رێگەی فڕۆکەی جیاوازی ئەمریکاوە بەزێنراوە.
گرووپی موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەو زانیارییانە کردووە.
ئەو گرووپە کە نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە لە دوای 30ی ئەیلوول، فڕۆکەی جیاوازی ئەمریکا لە ئاسمانی بەغدا، بەسرە، نەینەوا، ئەنبار و کەرکووک بەدی کراون.
30ی ئەیلولی 2026، هاوپەیمانان لە عێراق کشانەوە و بەگوێرەی حکومەتی فیدڕاڵى ئاسمانی وڵاتەکە بەتەواوی چووەتە ژێر دەسەڵاتیان.
گرووپی موقاوەمە رایگەیاند، ئەو فڕۆکانەی ئەمریکا کە ئاسمانی عێراقیان بەزاندووە، لە جۆرەکانی ئێف 16، فڕۆکەی پەیوەندی و هەواڵگری، درۆن و کەی سی 135 بوون.
یەکێک لە مەرجەکانی گرووپی موقاوەمە بە چەکدانان ئەوەبوو کە ئاسمانی عێراق بەتەواوی بگەڕێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەت.
|