له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
51 خولەک پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی9ی2026 له‌هه‌رێمی كوردستان زه‌نگی خوێندنی ساڵی نوێ لێدراو زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار خوێندكار روویان له زیاتر له 7 هه‌زارو 500 خوێندنگه كرده‌وه كه زیاتر له 150 هه‌زار خوێندكاریان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تین.
بۆ ئه‌مساڵی خوێندن زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 750 هه‌زار خوێندكار له هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان) له 7 هه‌زار و 590 قوتابخانه ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
كه‌له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی نیو ملیۆن خوێندكار (500 هه‌زار) ئه‌م ساڵ ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش 25 هه‌زار خوێندكاریان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ناویان تۆمار كراوه و ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژ ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌زار و 632 خوێندنگه له سنووری پارێزگاكه ده‌رگه‌كانیان بۆ خوێندكاران ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌پارێزگای سلێمانی، 410 هه‌زار و 383 خوێندكار ئه‌مڕۆ له 1,502 خوێندنگه حكومی و ناحكومی ده‌ست به وه‌رزی نوێی خوێندن ده‌كه‌ن و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان به باشترین شێوه كراون كه، 30 هه‌زار خوێندكار بۆ یه‌كه‌مجار ناویان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیدا تۆماركراوه.
له پارێزگای دهۆكیش خوێندن دهستیپێكردو زیاتر له 426 هه‌زار خوێندكار له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش 32 هه‌زار خوێندكار له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تین و كۆی گشتیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پارێزگاكه ده‌گاته 1,521 خوێندنگه‌ی حكومی و تایبه‌تی.
سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، "ئه‌مڕۆ له سنووری پارێزگاكه 28 هه‌زار خوێندكار له 146 خوێندنگه و باخچه‌ی منداڵان ده‌ست به ساڵی نوێی خوێندن ده‌كه‌ن، كه 2,300 خوێندكاریان له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تین."
هه‌روه‌ها ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرایكرد، كه‌له كۆی زیاتر له 1.75 ملیۆن خوێندكار له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 150 هه‌زار خوێندكار له پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی و 20 هه‌زار منداڵیش له باخچه‌ی منداڵان ناونووس كراون.
به‌گوێره‌ی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ ساڵی 2026-2027، وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له رۆژی 20-09-2026 ده‌ستپێده‌كات و له 72 رۆژی خوێندن پێكدێت؛ وه‌رزی دووه‌میش له رۆژی 03-01-2027 ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌كه‌ی 89 رۆژ ده‌بێت.
|