گەرمبوونی پێیەکان تەنها ماندووبوونە یان نیشانەیەکی خراپە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکێکی هەناو و دڵ و شەکرە و غوددە دەڵێت: هەستکردن بە سوتانەوە یان گەرمییەک لە پێیەکاندا بەتایبەت کاتێک شەوانە ڕێگە لە خەوت دەگرێت یەکێکە لەو نیشانانەی کە زۆر کەس بە هەڵە تەنها وەک ماندووبوونی ڕۆژانە دەیبینن. بەڵام لە ڕوانگەی پزیشکییەوە، ئەمە زۆرجار ڕێگەی جەستەیە بۆ ئاگادارکردنەوەت لە بوونی کێشەیەک.
دەقی نوسینەکەی د.باوەڕ بەختیار، پزیشکی هەناو و دڵ و شەکرە :
سەرەکیترین هۆکارەکان:
تێکچوونی دەمارەکان بەهۆی شەکرەوە:
بەرزبوونی ئاستی شەکرەی خوێن بۆ ماوەیەکی درێژ، زیان بە دەمارە بچووکەکانی پێ دەگەیەنێت و هەستی سوتانەوە دروست دەکات
کەمیی ڤیتامینەکان:
بەتایبەت کەمیی گرووپی ڤیتامین بی، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە پاراستن و تەندروستیی دەمارەکاندا.
گوشاری سەر دەماری پاژنە:
تەسکبوونەوە یان گیرانی دەماری سەرەکیی پێ لە نزیک پاژنەدا.
نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ پێیەکان،
هۆکارە ڕۆژانەییەکان:
وەستان یان ڕێکردنی زۆر، لەپێکردنی پێڵاوی تەسک و نەگونجاو.
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
– کاتێک گەرمبوونەکە بە لەناکاوی دەست پێدەکات.
– کاتێک هەستی سوتانەوەکە یان سڕبوونەکە بەرەو سەرەوەی قاچ سەردەکەوێت.
– ئەگەر برین یان گۆڕانی ڕەنگی پێی لەگەڵدا بێت.
|