مووچەی مانگی پێنج پێش جەژن دابەش دەکرێت؟
3 کاتژمێر پێش ئێستا
72 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەکانمان لە بەغدا زۆر باش بوون و بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی لە پێش جەژندا لەسەر هێڵین.
، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ، بە وردی گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ کراوە، لەوانەش: پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دۆسیەی نەوت، سیستەمی ئەسیکۆدا و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە مافی جوتیاران، بەتایبەتی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ.
د. ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەشدا: "بۆ پرسی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام لەسەر هێڵن و، لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی ناردنی مووچەی مانگی پێنج و مانگەکانی داهاتوومان کردووە، وتیشی چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببینەوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر میکانیزم و کاتی ناردنی مووچەکان بکەین."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێکی دوو ڕۆژیی بۆ بەغدا دەست پێکردووە و وەک لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستووردا سەردانی بەغدای کردووە.
|