یەکگرتووی ئیسلامی: دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە چارەسەر نازانین
1 کاتژمێر پێش ئێستا
277 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئسلامی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت دۆخی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چەقبەستوو و لە ئاستێکی خراپدایە و دەشڵێت دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە چارەسەر نازانین
مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئسلامی لەپەرلەمانی کوردستان تایبەت بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، دۆزی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بنبەست و یەکێتی و پارتی هەستی بەرپرسیارێتییان لە ئاستێکی زۆر نزمدایە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و دامەرزاوە شەرعییەکان
وتیشی ئەو دۆخەیان بۆ چووەتە سەر و گوێنادەن بە پرۆسەی دەنگدان و دەنگی هاووڵاتیی
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەشڵێت، یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدایە پەرلەمانی کوردستان بە پاکیجی جیا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و حکوومەت بە جیا قسەی لەسەر بکرایە بەڵام بە داخەوە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم نەیانکرد.
لەبارەی هەماهەنگی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەڵێت، لەگەڵ کۆمەڵ و هەڵوێست لە بەغدا هەماهەنگیمان هەیە بۆ داکۆکی لە مافەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مستەفا عەبدوڵا جەختی لەوەشکردەوە بەشدار دەبن لە حکوومەتی نوێی عێراق و تا ئێستا نازانین چیمان بەردەکەوێت
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو راشیگەیاند، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئاسان نییە و چونکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی بەسەرچووە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکارخراوە و پارەی زۆری دەوێت.
وتیشی ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتیش ڕێگر گرفت دەبێت و بۆیە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەر نییە، هەرکاتێکیش بڕیاری دووبارەکردنەوە درا یەکگرتووی ئیسلامیی ئامادەیە
لەبارەی پەیوەندی یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دەبێت پەیوەندیمان چۆن بێت و ئەوانە بەردەوام قسە بە هەموو کەس دەڵێن
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دوای چەندین جار دواخستن، لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەنجامدرا و تا ئێستا سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکوومەت پێکەنهاتوون
|