قەرارگەی خاتەمولئەنبیا هۆشداری دەداتە ئەمریکا

2026-04-25  320 جار خوێنراوەتەوە

قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا کە ئەگەر لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی وڵاتەکەی بەردەوام بێ، رووبەڕووی کاردانەوەی هێزە چەکدارییەکانی ئێران دەبێتەوە. 
 
لە راگەیێندراوێکدا قەرارگەی خاتەمولئەنبیای ئێران دەڵێت: "ئەگەر سوپای ئەمریکا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان، رێگری و چەتەی دەریایی، رووبەڕووی کاردانەوەی تووندی هێزە چەکدارەکان دەبێتەوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "پێویستە ئەمریکا بزانێ کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزتر و ئامادەترن بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خاک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان. سوپای ئەو وڵاتەش بەشێک لەم دەسەڵات و توانا بەهێزەی لە شەڕی سەپێنراوی ئەم دواییەدا ئەزموون کرد."
 
خاتەمولئەنبیا راشیگەیاندووە: "ئێمە ئامادە و بەئیرادەین بۆ چاودێریکردنی رەفتار و جووڵەی دووژمن لە ناوچەکە و بەردەوامبوون لە بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی تەنگەی ستراتیجیی هورمز، هەروەها لە ئەگەری دەستدرێژیی دووژمنانی ئەمریکی- زایۆنی ئامادەین زیانی زیاتریان پێبگەیەنین."
 
لە 13ی ئەم مانگەوە ئەمریکا گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێران سەپاندووە. پیت هێگسەس، وەزیری جەنگی ئەمریکا رۆژی هەینی 24-4-2026 رایگەیاند، گەمارۆکە بە رێکوپێکی بەڕێوەدەچێت و لەو کاتەوەش 34 کەشتی گەڕێندراونەتەوە. 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە