" ڕۆژانە جیهان 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدات "
2026-04-23
143 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایدەگەیەنێت کە ئاسایشی وزە ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە بووەتەوە لە مێژوودا و بە هۆی جەنگی ئێران و ئەمریکاشوە، جیهان ڕۆژانە 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فاتیۆ بیرۆل، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕایگەیاند ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشەی ئاسایشی وزە بووینەتەوە لە مێژوودا.
ئەوەشی سختەڕوو کە بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ یان گرتنەبەری هەندێک ڕێکار لەلایەن حکومەتەکانەوە، خواست لەسەر کڕین و بەکارهێنانی وزە کەم بووەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ڕاشیگەیاند بە هۆی جەنگی ئەمریکا و ئێرانەوە ڕۆژانە جیهان 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدات.
|