‌هۆکارەکانی نەخۆشی پەرکەم لە ناو منداڵاندا چییە ؟

2025-09-27  249 جار خوێنراوەتەوە

ئاشکرایە لە نێو منداڵان و تازە پێگەیشتواندا نەخۆشی پەرکەم نەخۆشییەکی باوی مێشک و دەمارە، چەند هۆکارێکی پزیشکی لە پشت ئەو نەخۆشییەوە بوونیان هەیە کە گرنگترینیان بریتین لە گۆڕانکارییە جینەکان، ناتەواوی لە سیستەمی دەماری کۆرپەلەدا کە لە دەرەنجامی هەوکردن لە ماوەی دووگیانیدا یان ماکەکانی کاتی لەدایکبوون ڕوودەدات.

ماوەی دووگیانی و کاتی لەدایکبوون دوو گرنگترین کاتی کۆرپەلەن، هەربۆیە زۆربەی هۆکارەکانی تووشبوونی منداڵ بە نەخۆشی پەرکەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دوو کاتە هەستیارە، هەروەها ئەو منداڵانەی کە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبن ڕێژەی مردنیان بەم نەخۆشییە زۆر زیاترە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە ئەنجامدراوە لەسەر 61,375 کەس، دەرکەوتووە مەترسی مردن لەو نەخۆشانەی کە تەمەنیان لە خوار 20 ساڵییەوەیە 30 بۆ 50 هێندە بەرزترە، ئەو منداڵانەی کە بە نەخۆشی پەرکەم دەستنیشان کراون دووچاری مردنی لەناکاو دەبن بە هۆی گەشکەوە کە حاڵەتێکی فریاکەوتنە و پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە.

بە گوێرەی هەمان توێژینەوە هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی پەرکەم بە پێی تەمەنی مرۆڤ دەگۆڕێت بە جۆرێک لە منداڵاندا هۆکارە جینییەکان و زگماک هۆکاری سەرەکین بەڵام لە گەورە ساڵاندا لە پاش جەڵدەی مێشک و خەڵەفان ئەم نەخۆشییە پەیدادەبێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە