‌لە کاتی تووشبوون بە ئازاری کتوپڕی گورچیلەکان چی بکەین؟

2025-09-20  286 جار خوێنراوەتەوە

ئازاری کتوپڕی گورچیلەکان دەکرێت بە هۆی دابەزینی بەردی گورچیلەوە ڕووبدات وە ببێتە هۆی گیرانی میز و توشبوون بە نیشانە قوورسەکانی تر، د. ئاری ئەمیر پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ چەند ڕێنماییەکی گرنگ دەخاتەڕوو بۆ چارەخوازان  دەربارەی ئازاری کتوپڕی گورچیلەکان.

- ئەو کارانەی کە پێویستە خێرا بیکەیت:

1- پەیوەندی بە پزیشکەوە بکە یان بڕۆ بۆ بەشی فریاکەوتن: ئەمە گرنگترین هەنگاوە.
2- زۆر ئاو خواردنەوە: خواردنەوەی ئاو یان شلەمەنی دەکرێت یارمەتی بدات، بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆر بێت و ببێتە هۆی ڕشانەوە، نابێت زۆر شتی شل بخۆیتەوە.
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە ئازار: دەکرێت دەرمانی دژە ئازاری بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوەی ئازار بەڵام ئەگەر نیشانەی ترت هەیە، وەک تا و ڕشانەوە و سەرئێشە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت.
4- جووڵە: هەندێک جار جوڵە و ڕۆیشتن یارمەتی دەدات بەردەکە بجوڵێت. بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆر بێت، باشترە ئارام و لەسەرخۆبیت.

- ئەو شتانەی کە نابێت بیکەیت:

1- چاوەڕێ مەکە بۆ ئەوەی بەردەکە خۆی بە تەواوی دابەزێت، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەکانی وەک تا یان سەرئێشەت هەیە.
2- دەرمانی تری دژە ئازار مەخۆ بەبێ ڕاوێژی پزیشک.

- لە فریاکەوتن چیت بۆ دەکرێت؟

1- پزیشکەکان دەرمانی بەهێزی دژە ئازارت دەدەنێ.
2- سۆنەر یاخود تیشکی ئێکس دەگرن بۆ دیاریکردنی قەبارە و شوێنی بەردەکە.
3- ڕەنگە دەرمانت بدەن یارمەتی دەربازبوونی بەردەکە بدەن.
4- لەهەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە پێویست بە نەشتەرگەری یاخود چارەسەرێکی تر بێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە