گرووپەچەکدارەکانی عێراق بۆچی بارەگاکانیان چۆڵ دەکەن؟
2025-09-20
373 جار خوێنراوەتەوە
لە چەند رۆژی داهاتوودا گرووپەچەکدارەکان چ بڕیارێک دەدەن؟
فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەرعیراق ترس و دڵەڕاوکێی زیاتری لای گرووپەکانی حەشدی شەعبی و بەرەی موقاومە درووست کردووە بە شێوەیەک زۆرینەی بنکەو بارەگا گرنگەکانیان لەبەغدا چۆڵ کردووە.
پۆلێنكردنی ناوی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرس و گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعەکانی عێراق و نزیك له ئێران كه خراونه‌ته لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكاوه، ترس و دڵه‌ڕاوكێیی زۆری لای به‌رپرسانی گرووپه میلیشیا چەکدارە شیعەكان دروست كردووه."
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له عێراق، بۆ پێگه‌ی (ئیره‌م نیوز)ی ئیماراتی ڕاگه‌یاندووه، ئێستا به‌رپرسی گرووپه میلیشیاكان چەکدارەکان ئامادەکاریی خۆیان بۆ ڕووبەرووبوونەوەی فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە، زۆرێک باره‌گا هه‌ستیاره‌كانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق چۆل كردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاكانی حەشدی شەعبی له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رێككه‌وتوون له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا ك ببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه یه‌كهه‌ڵوێست بن و بڕیاری چاره‌نووساز بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لەم قۆناغەدا دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هێور بكه‌نه‌وه، یان كه‌ناڵێكی دیکە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدۆزنه‌وه.
سەرچاوەکە ئەوەشی نەشاردۆتەوە ڕای هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاكانی عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵكشانی گرژی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێت و، هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كه له عێراقدان، هێرشیان بكه‌نه سه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به ئامانج بگرن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمریکا پێشتر چەند جارێک داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپانەی لە حکوومەتی عێراق کردووە و خواستی ئەوەی هەیە لەناو ریزەکانی سوپای عێراقدا بتوێنرێنەوە بەڵام هیچ وەڵامێکی ئەرێنی لەو گرووپانە و سەرکردە شیعە وەلائییەکانەوە نەدراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیسرائیل هەنگاو بەرەو وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیا عێراقییەکان دەنێت و بە ڕوونی پەیام دراوەتە سودانی.
ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات دەستی ئێران لەناو عێراقدا ببڕێت و کاریگەری سیاسی و سەربازیی بەسەر بەغداوە نەهێڵێت، چونکە پێی وایە عێراق بووەتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ راگرتنی ئابووری ئێران و خۆ دزینەوەی لە سزاکانی ئەمریکا بۆیە رۆژانی داهاتوو بۆ میلیشیا شیعەکان رۆژانێکی سەخت و چاوەڕوان نەکراو دەبن.
|