لیۆنێل مێسی: دەمویست بگەڕێمەوە بارسێلۆنا، بەڵام..

1     کاتژمێر پێش ئێستا  25 جار خوێنراوەتەوە

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا باسی چەندین تەوەر دەکات و دەڵێت "هەمیشە سوپاسگوزاری خوام بۆ هەموو ئەو شتانەی پێبەخشیوم". هەروەها دەڵێت "ئامانجم ئەوەبوو بگەڕێمەوە بارسێلۆنا و یاری لەو شوێنە بکەمەوە کە هەمیشە لێی بووم، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا".
 
لیۆنێل مێسی وەڵامی چەندین پرسیار دەداتەوە، کە ئەمانەی خوارەوە پوختەی قسەکانیەتی:
 
💢 هیوام دەخواست بگەڕێمەوە بۆ بارسێلۆنا، ئامانجم ئەوەبوو بگەڕێمەوە بۆ ئەو شوێنەی کە هەمیشە لێی بووم، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا، بۆیە بڕیاری چوونە ئەمریکا خێزانی بوو.
 
💢 دوای بردنەوەی جامی جیهانی، نەمدەویست لەگەڵ یانەیەکی دیکەی ئەورووپا یاری بکەم، بۆیە چووین بۆ ئەمریکا.
 
💢 نازانم ئەو دوژمنایەتییە مەکسیکییەکان بۆ من کەی دەستیپێکرد؟! من هەمیشە هەستم بەخۆشەویستییەکی گەورە کردووە لەلایەن خەڵکی مەکسیکەوە. من هەرگیز سووکایەتیم بە کەس نەکردووە. وابزانم ئەوان خۆیان خستووەتە دۆخێکی دوژمنایەتییەوە لەگەڵ ئێمە، کە لەڕاستیدا بوونی نییە.
 
💢 چیدی ناتوانم داوای هیچ شتێکی دیکە لە تۆپی پێ بکەم. هەمیشە سوپاسگوزاری خوام بۆ هەموو ئەو شتانەی پێبەخشیوم.
 
💢 تاکە شتێک کە بەدەستم نەهێنابوو مۆندیال بوو و بەدەستمهێنا، بۆیە دەتوانم بە روونی بڵێم هەموو شتێکم بەدەستهێناوە.
 
💢 جامی جیهانیم لە بارسێلۆنا دانا و سەرجەم پاڵەوانێتی و خەڵاتەکانم لە بارسێلۆنا داناون.
 
💢 بێگومان توانای جارانم نەماوە، بەڵام هێشتا خۆم پێ یاریزانە.
 
💢 ئەوەی لامین یامال دەیکات سەرسوڕهێنەرە. بووە بە پاڵەوانی ئیسپانیا. ئەو لە قۆناخی گەشەسەندندایە و پێموایە وەک یاریزانێک بەردەوام دەبێت لە گەشەکردن، زیاتر گەشە دەکات و شتی نوێ بۆ یارییەکەی زیاد دەکات.
کاتێک دەستمپێکرد لەلای راستەوە دەستمپێکرد، ئەویش لەلای راستەوە دەستیپێکرد، لەوانەیە دوای چەند ساڵێک بەشێوازێکی جیاواز یاری بکات، بەڵام گومانی تێدا نییە کە توانایەکی گەورەی هەیە و ئەمڕۆ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دادەنرێت.
 
💢 بەبەختم کە لەگەڵ چەندین هێرشبەری بەتوانا و دڕندە یاریم کردووە، ئیتۆ، هێنری، ڤیا، نەیمار و سوارێز. من ناتوانم بڵێم کە کامیان باشترە، بەڵام نەیمار و سوارێز دڕندە بوون.
 
💢 پێپ گواردیۆلا لە هەموو راهێنەرانی دیکە جیاوازە. هەندێک شت ئەو دەیبینێت راهێنەرانی دیکە نایبینن. ئەو تۆپی پێی گۆڕی. دوای ئەو زۆر لە یانەکانی دیکە دەیانویست لاسایی یاریکردنی بارسێلۆنا بکەنەوە.
 
💢 کاتێک لە ئەرجەنتین رەخنەیان لێدەگرتم، تیاگۆی کوڕە گەورەم هەستی پێدەکرد و پێیدەگوتم، باوکە بۆچی لە ئەرجەنتین خۆشیان ناوێی؟ بۆچی هەمووان رەخنەت لێدەگرن؟!
 
💢 درۆیە ئەگەر بڵێم بیر لە مۆندیالی 2026 ناکەمەوە، بەڵام پێویتستە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیدا بڕۆین بزانین چی روودەدات.
 
💢 لە یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەردا کاتێک گەیشتینە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە، زانیمان کە دەبەینەوە، چونکە دڕندەیەکمان لەنێو گۆڵدا هەبوو. 
 
💢 لە کاتی دەرفەتەکەی کۆلۆ موانێ زۆر نەترسام، چونکە دیمەنەکە زۆر خێرابوو. بەر لەو دەرفەتە لاوتارۆش هەلێکی گۆڵکردنی بۆ رەخسا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە