پاڵەوانێتیی پادڵی کوردستان بەڕێوەچوو
20 خولەک پێش ئێستا
11 جار خوێنراوەتەوە
فیدراسیۆنی پادڵی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی دەستبەکاربوو، و لە یەکەم چالاکیشدا پاڵەوانێتیی کوردستانی بۆ 48 یاریزان سازکرد.
پاڵەوانێتتیەکە هاوشێوەی پاڵەوانێتییە جیهانییەکان بوو لەڕووی یاسایی و شوێنی بەڕێوەچوونی، ئەمە هەنگاوی یەکەمە و فیدراسیۆنی پادڵی کوردستان دەیەوێت لە داهاتوودا یاریزانانی کوردستان بەرەو وڵاتانی دەرەوە ببات و هەنگاو بەرەو میوانداریکردنی یاریزانانی جیهانی بنێت.
پاڵەوانێتییەکەی پادڵ لە هەولێر بەڕێووەچووو، و 48 یاریزان بەشدارییان تێدا کرد
داریان عەبدولقهاری یاریزانی پادڵ، کە نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە، بە میدیاکانی وت "دڵخۆشم بەوەی دوای ساڵانێکی زۆر خزمەت بە یاریی تێنس، ئێستا لە پادڵ راهێنەر و یاریزانم و توانیم پێشەنگ بم، بێگومان خەونی من ئەوەیە بە ئاڵای کوردستان بچمە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان".
یاریی پادڵ هاوشێوەی یاریی تێنسە، بەڵام لە گۆڕەپانێکی بچووکتر و دەورە دراو بە شووشە ئەنجام دەدرێت، ئێستا لە شارەکانی کوردستان ئەو یارییە لەنێو توێژی گەنجان زۆر باوە.
|