یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
9 کاتژمێر پێش ئێستا
67 جار خوێنراوەتەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) رایگەیاند، هاندەرانی یانەی زاخۆ، خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان بردەوە.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بە میدیاکانی راگەیاند، "ئەو هەستە وەسف ناکرێت، ئێمە پێشوەختە قسەمان لەگەڵ فیفا کردبوو و زانیارییان لێ وەرگرتبوین، بەڵام ئێستا زانیمان بووینە براوە".
سەرۆکی یانەی زاخۆ سەرکەوتنەکەی بۆ یەکگرتنی هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاندەوە و سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە دەنگیان بە زاخۆ داوە.
|