چۆن خۆمان لە ئارەقکردنەوە بپارێزین؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  22 جار خوێنراوەتەوە

لەگەڵ چونمان بەرەو وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشەیەکی گەورە ڕوو لە بەشێک لە مرۆڤەکان دەکات ئەویش ئارەقکردنەوەی بەردەوام جەستەیانە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی"healthline"، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئارەقکردنەوە بە شێوەیەکی کاریگەر، پێویستە سەرەتا شێوازی بەکارهێنانی دژە ئارەقە (Antiperspirant) ڕێکبخرێت باشترين ڕێگا ئەوەیە شەوانە پێش خەوتن لەسەر پێستێکی خاوێن و وشک بدرێت، چونکە پێکهاتەکانی کە زۆربەیان لە خوێی ئەلەمنیۆم پێکدێن، کاتی پێویستیان دەبێت بۆ دروستکردنی بەربەست لەسەر ڕژێنەکان و ڕێگریکردن لە دەردانی ئارەقە.

لە لایەکی ترەوە، گۆڕینی شێوازی ژیان و پارێزی خۆراکی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە، پۆشینی جلی سووک و ڕەنگی کاڵ وەک سپی یارمەتی ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆر و فێنک ڕاگرتنی جەستە دەدات، لە هەمان کاتدا، پێویستە لە خواردنی بەهاراتدار و توون دووربکەویتەوە چونکە مێشک هاوشێوەی گەرمی دەرەکی کاردانەوەی بۆیان دەبێت، هاوكات کافاینیش بەهۆی وروژاندنی ڕژێنەکانی ئەدریناڵ دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوەی زیاتری لەپی دەست و پێ و بنباڵ.

فێنک ڕاگرتنی ژوور، خواردنەوەی ئاوی پێوێست، و خواردنی ژەمی بچووکیش بۆ کەمکردنەوەی گەرمی پرۆسەی هەرس زۆر بەسوودن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە