بە پشکنینی ئاسایی چاو نیشانە سەرەتاییەکانی زەهایمەر دیاری دەکرێن

3   کاتژمێر پێش ئێستا  48 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی ئەو توێژینەوە پزیشکییانەی لەلایەن زانکۆی سیتی سانت جۆرج لە لەندەن ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە، پشکنینی ئاسایی چاو دەتوانێت پێشوەخت نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشان بکات.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەکەی لە ڕۆژنامەی دەیلی میل بڵاوکراوەتەوە، شارەزایان پێیان وایە تۆڕی چاو، وەک بەشێک لە کۆئەندامی دەماری ناوەندی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە مێشکەوە، هەربۆیە لە ڕێگەی ئەو پشکنینەوە کە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێت بۆ پێوانە کردنی گۆڕانکارییە وردەکانی دەمارەکانی پشت چاو، ڕێگە دەدات بە دەستنیشانکردنی دابەزینی ئاستی زانینی بەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئەو زیانانەی بەر مێشک دەکەون.

ئەم دەستکەوتە زانستییە، لە کاتێکدایە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە بەریتانیا دووچاری نەخۆشی زەهایمەر بوونەتەوە و  پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە تا ساڵی ٢٠٤٠ بۆ یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵەت بەرزبێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە