نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەكان چییە؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
16 جار خوێنراوەتەوە
نهخۆشی درێژ خایهنی گورچیلهكان هەروەها پێی دەوترێت شکستی درێژخایەنی گورچیلە بریتییە لە لە دەستدان و لەکارکەوتنی فرمان و کردارەکانی گورچیلەیە. گورچیلەکان پاشەڕۆکان و شلە زیادەکان لە خوێن دەپاڵێون کە دواتر لە ریگەی میزەوە لە لەش لادەبرێن. نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە ئاستی مەترسیداری شلەمەنی و پاشەڕۆکان دروستببێت بۆ ئەوەی لە لەشتدا کۆببنەوە.
نیشانەکانی کامانەن؟
هێڵنج و ڕشانەوە
کیشە دروست بوون لە خەو
زۆربوون یان کەمبوونی میز
وشکبوونی پێست
بەرزی فشاری خوێن
ئازاری سینگ
کەمبوونی ئارەزووی خواردن
هەستکردن بە ماندوویی و لاوازی
هۆکارەکانی توشبوون؟
تووشبوون بە جۆری یەکەم و دووەمی شەکرە.
بەرزی پەستانی خوێن.
هەوکردن (Glomerulonephritis) بریتییە لە هەرکردنی ئەو بەشەی کە کرداری فلتەرکردن ئەنجام دەدات.
هەبوونی بەرد لە گورچیلەکان.
تووشبوون بە حاڵەتی Vesicoureteral کە بریتییە لە حاڵەتیک کە بەهۆی گەڕانەوەی میز بۆ ناو گورچیلەکان روودەدات.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
دووركهوتنهوه له جگهرهكێشان.
پاراستنی كێشی لهش و جووڵەکردن و وەرزش کردن.
خواردنی خۆراكی تهندروست.
كۆنتڕۆڵكردنی پهستانی خوێن.
كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژهی شهكر له خوێن.
محەمەد ئیدریس
|