خراپترین جۆری ئەنفلەوەنزا لە 10 ساڵی رابردوودا بڵاوبووەتەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  11 جار خوێنراوەتەوە

ناوەندێک لە بەریتانیا هۆشداری دەدات کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای وەرزی بڵاوبووەتەوە، دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی ئەمساڵ خراپترین وەرزی ئەنفلەوەنزا بێت لە ماوەی دەیەی رابردوودا.
 
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا  رایدەگەیێنێت گۆڕانکارییەکە لە جۆرێکی ئەنفلەوەنزای H3N2 روویداوە و وادەردەکەوێت بتوانێت لە بەرگریی جەستەی مرۆڤ تێبپەڕێنێت، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی وەرزی ئەنفلەوەنزا زیاتر لە مانگێک زووتر دەستپێبکات.
 
پرۆفیسۆر د. کریستۆف فرەیاسێر، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، دەڵێت، "ئاماژە هەن کە ئەمە لەوانەیە خراپتر بێت لە هەندێک وەرزی ئەنفلەوەنزا کە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بینیومانە."
 
د. ماری رامسای، لە ئاژانسی ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا، دەڵێت، "هەر جۆرە ئەنفلۆنزایەک لەم زستانەدا بڵاوبێتەوە، دڵنیاین کە پێکوتەکە هێشتا یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە