چۆن لە ماڵەکانی خۆماندا زەخت بگرين؟
2 کاتژمێر پێش ئێستا
25 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە دەڵێت: لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی ئامێری پێوانە کردنی فشاری خوێن(جیهانی زەخت) یان هەیە و جارجارەی زەختی پێ ئەپێون، ئەمەش شتێکی زۆر باشە لەجیاتی ئەوەی بچن بۆ خەستەخانە یان لای نۆرینگەی پزیشکییەکان دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێ لە ماڵەکانی خۆیان زەخت بگرن.
د. داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە لە نوسینێكدا ئاماژە بەوەدەكات چۆن دەتوانین لەماڵەوە خۆمان زەخت بگرین.
دەقی نوسینەكەی :-
لە ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی ئامێری پێوانە کردنی فشاری خوێن(جیهانی زەخت) یان هەیە و جارجارەی زەختی پێ ئەپێون، ئەمەش شتێکی زۆر باشە لەجیاتی ئەوەی بچن بۆ خەستەخانە یان لای نۆرینگەی پزیشکییەکان دەتوانن هەر کاتێک بیانەوێ لە ماڵەکانی خۆیان زەخت بگرن، بەڵام ئەوەی پێوانەکردنی فشاری خوێن وورد و ڕاست و باوەڕپێکراو بێت پێویستە ئەم هەنگاوانە لەپێش چاوی بگیرێت.
1 - بە ئیسراحەت لەسەر کورسیەک دانیشە و قاچەکانت لە خوارەوە لەسەر ئەرزەکە دانێ واتە قاچ مەخەرە سەر قاچ و هەروەها قۆڵت لەسەر مێزێک دابنێ بەشێوەیەک جیهانی زەختەکەت و قۆڵت لە ئاستی دڵت بێت.
2 - پێویستە زەخت لە کاتی شێنەیی بگیرێت واتە نابێت دوای هیلاکیەکی زۆر بێت یان زۆر توڕە و هەڵچوونی هەبێت یاخود تەنانەت ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن و دوای خواردنەوەی چا و قاوە و جگەرەکێشان پێوانی فشاری خوێن لەوانەیە ڕاست دەرنەچێت. واتە بەلایەنی کەمەوە ٥ دەقە تەواو پشوو بدە ئینجا زەخت بگرە.
3 - لەکاتی پێوانەکردنی فشاری خوێن تکایە قسە مەکە و بێدەنگ دانیشە تا تەواوبوونی پێوانە کردنەکە.
4 - وا باشە بە لایەنی کەمەوە ٢ جار زەخت بگریت، ئەگەر زەختەکەت زۆر بەرز بوو یان زۆر نزم بوو سێیەم جاریش زەخت بگرەوە و تێکرایی هەموو خوێندنەوەکان وەرگرە یاخود بە ئامێرێکی تر زەخت بگرە و بەراوردی بکە.
5 - ئەگەر ئێوە نەخۆشی بەرزەفشاری خوێنتان لەگەڵدایە تکایە بۆ ماوەی هەفتەیەک زەخت بگرن و لەسەر کاغەزێک بینووسە و کە سەردانی پزیشکەکەی خۆت کردەوە لەگەڵ خۆت بیبە.
|