هەوڵی هەموار کردنەوەی دەستووری عێراق دەدرێت
11 کاتژمێر پێش ئێستا
280 جار خوێنراوەتەوە
پێشنیازەیاسایەک دەدرێتە لیژنەى یاسایی پەرلەمان بۆ هەموارکردنى دەستوور بە ئاراستەى رێگرى لە جیابوونەوە لە عێراق و رێگەدان بەوەى وڵاتێک یان هەرێمێکى دراوسێ بچێتە سەر عێراق.
پێشنیازەیاساکە لەلایەن رائید مالیکى، ئەندامى سەربەخۆى پەرلەمانى عێراقەوە پێشکێش کراوە، 29ى نیسانى 2025 مەحموود مەشهەدانى، سەرۆکى پەرلەمان پێشنیازەیاساکەى ئاڕاستەى لیژنەى یاسایی کردووە.
بەگوێرەى ئەو پێشنیازەیاسایە، داوا کراوە مادەى 1ی دەستوور هەموار بکرێت و دوو بڕگەى بۆ زیاد بکرێت بەوەى عیراق دەسەڵاتى بەسەر هەموو خاک و ئاوەکەیدا هەبێت، کە بە گوێرەى یاسای نێودەوڵەتى مافى پێدراوە و مایەى سازشکردن نییە و رێگرى دەکرێت لە جیابوونەوەى هەربەشێکى یان هەر پێکھاتەیەکى سیستمە فیدراڵییەکەى.
دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە ٧ڕۆژی وت: "تێپەڕاندنى ئەو هەموارە ئەستەمە، لەبەر ئەوەى سەرەتا پێویستى بە دوو لەسەر سێى دەنگى پەرلەمانە و دواتر دەبێت لە گشتپرسیدا دەنگى لەسەر بدرێت" .
بڕگەی دووەمى پێشنیازەکە ئەوەیە دەوڵەتێک یان هەرێمێکى وڵاتانى دراوسێى عێراق بۆى هەیە بچێتە سەر دەوڵەتى فیدراڵى عێراق، لەسەر داواى دەسەڵاتە فەرمییەکانى و رەزامەندى گەلى عێراق بۆ ئەو هەنگاوە لە رێگەى گشتپرسییەوە.
دارا سێکانیانى دەڵێت، هەموارى دەستوور پێویستى بە سازانە و دەبێت لە رێگەى لیژنەى هەموارى دەستوورەوە بکرێت.
لە خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى تایبەت دیاریکرا بۆ هەموارى دەستوور، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لەسەر چەند بڕگەیەکى پێشنیازکراو بۆ هەموارکردن نەیانتوانى راپۆرتى کۆتایی ئامادە بکەن، لەم خولەى ئێستای پەرلەمان ئەو لیژنەیە کارا نەکرایەوە.پێشنیازەیاسایەک دەدرێتە لیژنەى یاسایی پەرلەمان بۆ هەموارکردنى دەستوور بە ئاراستەى رێگرى لە جیابوونەوە لە عێراق و رێگەدان بەوەى وڵاتێک یان هەرێمێکى دراوسێ بچێتە سەر عێراق.
پێشنیازەیاساکە لەلایەن رائید مالیکى، ئەندامى سەربەخۆى پەرلەمانى عێراقەوە پێشکێش کراوە، 29ى نیسانى 2025 مەحموود مەشهەدانى، سەرۆکى پەرلەمان پێشنیازەیاساکەى ئاڕاستەى لیژنەى یاسایی کردووە.
بەگوێرەى ئەو پێشنیازەیاسایە، داوا کراوە مادەى 1ی دەستوور هەموار بکرێت و دوو بڕگەى بۆ زیاد بکرێت بەوەى عیراق دەسەڵاتى بەسەر هەموو خاک و ئاوەکەیدا هەبێت، کە بە گوێرەى یاسای نێودەوڵەتى مافى پێدراوە و مایەى سازشکردن نییە و رێگرى دەکرێت لە جیابوونەوەى هەربەشێکى یان هەر پێکھاتەیەکى سیستمە فیدراڵییەکەى.
چوارشەممە 30ى نیسانى 2025 دارا سێکانیانى، ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى عێراق بە رووداوى گوت: "تێپەڕاندنى ئەو هەموارە ئەستەمە، لەبەر ئەوەى سەرەتا پێویستى بە دوو لەسەر سێى دەنگى پەرلەمانە و دواتر دەبێت لە گشتپرسیدا دەنگى لەسەر بدرێت" .
بڕگەی دووەمى پێشنیازەکە ئەوەیە دەوڵەتێک یان هەرێمێکى وڵاتانى دراوسێى عێراق بۆى هەیە بچێتە سەر دەوڵەتى فیدراڵى عێراق، لەسەر داواى دەسەڵاتە فەرمییەکانى و رەزامەندى گەلى عێراق بۆ ئەو هەنگاوە لە رێگەى گشتپرسییەوە.
دارا سێکانیانى دەڵێت، هەموارى دەستوور پێویستى بە سازانە و دەبێت لە رێگەى لیژنەى هەموارى دەستوورەوە بکرێت.
لە خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى تایبەت دیاریکرا بۆ هەموارى دەستوور، بەڵام بەهۆى ناکۆکى لەسەر چەند بڕگەیەکى پێشنیازکراو بۆ هەموارکردن نەیانتوانى راپۆرتى کۆتایی ئامادە بکەن، لەم خولەى ئێستای پەرلەمان ئەو لیژنەیە کارا نەکرایەوە.
|