عێراق تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی راگه‌یاند
2 کاتژمێر پێش ئێستا
23 جار خوێنراوەتەوە
عێراق تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نووهزارهتی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه تۆماركردنی پێنج حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربونی ڕاگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2025ه‌وه ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 19 كه‌س.
سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، دۆخی په‌تازانیی سه‌باره‌ت به تای خوێنبه‌ربون بۆ 19 حاڵه‌ت به‌رزبوه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێنج حاڵه‌تی نوێ تۆماركران".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌نێو توشبوه‌كاندا دو حاڵه‌تی مردن تۆماركراون، توشبوه‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان".
ئاماژەی بەوەشکرد، توشبوه‌كان به‌جۆرێكن كه له پارێزگای زیقاڕ حه‌وت توشبو، له پارێزگای كه‌ركوك چوار حاڵه‌تی توشبون و دو حاڵه‌تی حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراون، له پارێزگای موسه‌ننا سێ حاڵه‌ت، له نه‌ینه‌وا یه‌ك، به‌سڕه یه‌ك، ره‌سافه‌ی به‌غدا یه‌ك، میسان یه‌ك، واست یه‌ك توشبویان تۆماركردوه".
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك تۆماركردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی نوێی تای خوێنبه‌ربونی ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخی فه‌رمی په‌تازانیی له پارێزگاكه‌دا سنورداره به ته‌نها چوار حاڵه‌ت، له‌نێویاندا دو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه.
تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبون و لەڕێگه‌ی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
نیشانەكانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی، هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.ێی تای خوێنبه‌ربونی راگه‌یاند
|