دەروازەی باشماخ دانەخراوە، هەموو شتێک ئاساییە

12   خولەک پێش ئێستا  56 جار خوێنراوەتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن گوایە دەروازەکە بەڕووی هاتووچۆی گەشتیار و بازرگانیدا داخرابێت و دەڵێت؛ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران و شۆفێر و بازرگانان ئاگادار دەکەینەوە، کە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ کراوەیە بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە لەکۆمەڵێک پەیجی سێبەر و دوور لە ئەتەکێتی ڕۆژنامەوانی بەدرۆ دەخەینەوە و کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بنکەکانی شەو و ڕۆژ لە خزمەتی هاووڵاتیان و گەشتیاراندان و هەموولایەک ئاگادار دەکەینەوە هەرکەناڵ و پەیجێک هەواڵی نادروست و ناڕاست بڵاو بکاتەوە ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگرینە بەر و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە’.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕاشیگەیاند؛ “داواکارین لە هاووڵاتیان و گەشتیاران و بازرگانانی خۆشەویست بۆ ڕاستی و دروستی هەر هەواڵێک لەسەر مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ تەنها پشت ببەستن بە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشتیاران و بازرگانان ئەرکی هەمووانە”.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە