ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم دژی بڕیارەکانی عەلی زەیدی هاتە دەنگ

13   خولەک پێش ئێستا  160 جار خوێنراوەتەوە

 سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لێدوانەکانی ئەم دواییەی وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقی دژی هەرێمی کوردستان بە جێی مەترسی و نیگەرانی وەسف کرد.

دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستووری عێراق بە روونی شێواز و رێکارەکانی پەیوەندی و دابەشکردنی ماف و دەسەڵاتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵیی عێراقی دیاریکردووە.

عەبدولجەبارعەزیز حەسەن روونیکردەوە، پێویستە کێشە و گرفتەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و رێزگرتن لە گفتوگۆ و رێککەوتنەکان چارەسەر بکرێن، نەک بە زمانی زەبر و هێز کە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و ئارامی و سەقامگیریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، داوا لە حکوومەتی فیدراڵی کراوە بەردەوام بن لە دۆزینەوەی چارەسەری دەستووری بۆ کێشە و گرفتەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. هەر هەوڵ و رێکارێکی دیکە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەستووری و یاسایی دادپەروەری بەدی ناهێنێت و زیان بە گشت عێراق دەگەیەنێت


   ئەمانەش بخوێنەرەوە