ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
47 خولەک پێش ئێستا
14 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق و پرسی پێشێلکردنی دەستوور تاوتوێ دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن و وەڵامی حکوومەتی عێراق دەدرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق دژی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی نەوت و دەروازە سنوورییەکان، کاردانەوەی لێکەوتەوە، مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی یەکێتی، هاوکات پارتی و یەکێتی لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا بڕیارەکانیان رەتکردەوە و بە پێشێلکردنی زەقی دەستووریان ناوبرد. هاوکات لایەنە سیاسییەکانی دیکە بە یەکدەنگی دژی بڕیارەکە هاتنە دەنگ.
|