"هەر شتێک لەگەڵ دەستوور نەگونجێت قبووڵی ناکەین"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی لەبارەی بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر شتێک لەگەڵ دەستووری عێراق نەگونجێت قبوڵی ناکەین.
سەرۆکوەزیرانی هەرێم داوای یەکڕیزیی کرد و رایگەیاند: هیوادارم هەموو لایەنێک هەست بەوە بکەن کە بابەتی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەم ئەزموونە گەورەترە لە هەموو دەستکەوتێکی شەخسی و حزبی،
جەختی لەوەشکردەوە دەبێت هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە، هەموو تاکێکی هەرێمی کوردستان هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی بکا و وتیشی ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان وەلا بنێین و هەموومان ببین بە پێشمەرگە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
بەشێک لە قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
تووشی سەرسوڕمان بووین کە بڕیارەکانی ئەمڕۆمان بینی، لەگەڵ گفتوگۆکانی ڕابردوومان ناگونجێت.
پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە سەروی بەرژەوەندی حیزبییە.
هەر شتێک لەگەڵ دەستووری عێراق نەگونجێت قبوڵی ناکەین.
|