"مووچەی مامۆستایەکی گرێبەست یەک بەرمیل نەوت دەکات"
2 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رەخنە لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە ی هەرێم دەگرێت و بە بێ باک و خەمسارد لە قەڵەمیان دەدات لە ئاست بە دەمەوەچوونی داواکاری مامۆستایانی گرێبەست، دەشڵێت، مووچەی مامۆستایەکی گرێبەستی بڕوانامامە دیبلۆم یەکسانە بە یەک بەرمیل نەوت.
کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەهۆی بێ باکی و خەمساردی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و پەروەردە لە دواکەوتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێمان وایە بایکۆت چارەسەرە تا دابەشکردنی مووچەکانمان”.
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست باسی لەوەشکردووە: “مووچەی مامۆستایەکی گرێبەستی دیبلۆم 400 هەزارە کە یەکسانە بە یەک بەرمیل نەوت، زۆرینەی مامۆستایانی گرێبەست کرێی هاتوچۆ دەدەن بۆ دەوام لەم بەزین گرانیە و قەیرانە هەر مامۆستایەکی گرێبەست 200 هەزار کرێی هاتوچۆ دەدەن بەبێ مووچە”.
باسی لەوەشکردووە، “ناکۆکی سیاسی بوەتە هۆی نادیاری کەیسی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست”.
|