مەسرور بارزانی ساڵیادی بنیادنانی سلێمانی پیرۆز دەکات
53 خولەک پێش ئێستا
36 جار خوێنراوەتەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا یادی 242 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات و دەڵێت "ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر پیرۆز بێت".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزباییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیریی و ئارامین".
|