لە بەغدا جادووگەرێک بە چەندین قفڵەوە دەستگیر دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافەی بەغدا، جادووگەرێک دەستگیر دەکات و دەست بەسەر دەیان قفڵدا دەگرێت کەناوی هاووڵاتییانی لەسەر نووسراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە، ئەمڕۆ هەینی، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی بەشی پۆلیسی سەدری سێیەم و بنکەی پۆلیسی گەڕەکی تاریق، تۆمەتبارێکیان لە سنووری کەرتی ڕەسافە دەستگیر کردووە و لە کاتی پشکنینی شوێنەکەشدا، دەست بەسەر 37 قفڵدا گیراوە، کە ناوی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی لەسەر نووسرابوو، هاوکات چەندین کەرەستە و مادەی جۆراوجۆری دیکەش دۆزراونەتەوە کە بۆ سیحر و فاڵگرتنەوە بەکاریدەهێنان.
لە ساڵی 2017ـەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی بۆ دەستگیرکردنی هەموو ئەو کەسانەی خەریکی سیحر و نوشتەن دەستپێکردووە. لەماوەی ڕابردوودا دەیان کەس لەسەر ئەم بابەتە دەستگیرکراون ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
|