قوباد تاڵەبانی: پێشمەرگە دوور دەخەینەوە لە دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی
53 خولەک پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بۆ دەدەین و هەوڵ دەدەین هێزەکانی پێشمەرگە دوور بخەینەوە لە هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی
دەقی نوسینەکەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم:
یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بەدامەزراوەیی کردنی و دروستکردنی هێزێکی راهێنراوی پیشەیی داواکاری و خواستێکی لەمێژینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و ساڵانێکی زۆریشە هەوڵی بۆ دەدەین.
هەربۆیە یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و رێکخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوێکی مێژووییە و باشترین رێزلێنانە لە خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە.
بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەم و دڵنیاشیان دەکەینەوە بۆ لەمەودواش بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیان دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی دووریان بخەینەوە لە هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سیاسی و حیزبی.
سوپاسی هاوپەیمانەکانیشمان دەکەین کە لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر هاوکارمان بوون بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە.
|