نێچیرڤان بارزانی: هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێتەوە

56   خولەک پێش ئێستا  9 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی یەکخستنی فەرمی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند کوردستان پێویستی بە یەک هێز و یەک فەرماندەیە و "ئیتر پێشمەرگە هێزی حیزبی نییە، بەڵکو هێزێکی کوردستانییە."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە رێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: "ئیدی هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێتەوە و کوردستان پێویستی بە یەک هێز و یەک فەرماندەیە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد لەمەودوا رەنگە قۆناخەکە سەختتر بێت، لەبەر ئەوە "پێشمەرگە دەکەینە هێزێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی داهاتووی کوردستان." بە روونیش گوتی: "لەمەودوا پێشمەرگە هێزی حیزبی نییە، بەڵکو هێزی کوردستانییە."

هەروەها لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد، نێچیرڤان بارزانی پێی گوتی "ئێوە هێزی تەواوی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانن"


   ئەمانەش بخوێنەرەوە