800 هەزار هاوبەش لە داشکاندنی قەرزی کۆن سوودمەندبوون

1     کاتژمێر پێش ئێستا  272 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیێنێت، "نزیکەی 800 هەزار هاوبەش سوودیان لە داشکاندنی قەرزی کۆنی پێش پرۆژەی رووناکی وەرگرتووە".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، نزیکەی 800 هەزار هاوبەش لە سەرانسەری کوردستان سوودیان لە داشکاندنە تایبەتەکەی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی رووناکی وەرگرتووە. داشکاندنەکە رۆژی سێی ئاب دەستیپێکرد و (10)ی ئەم مانگە کۆتاییهات.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، "ئەم داشکاندنە هاوکاتە لەگەڵ کۆتاییهاتنی پڕۆژەی رووناکی و گواستنەوە لە قەرزە کۆنەکانەوە بۆ سیستمێک تیایدا هەموو بەکارهێنەران بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری، بە بەردەوامی و لە کاتی خۆیدا کرێی کارەبا دەدەن".

 وەزارەتەکە لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بە درێژکردنەوەی داشکاندنەکە نەکردووە.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی رووناکی رۆژی 10ـی ئاب وتی: بە هیچ شێوەیەک داشکاندنەکە درێژ ناکرێتەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە