دەستەی دەستپاكیی: چوار ملیار دیناری دیکە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕیندرایەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  33 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای دەکات، توانیویانە رێکارەکانی فرۆشتنی دوو موڵکی دەوڵەت لەپارێزگای ئەنبار بەکەمتر لەنرخی ڕاستەقینەیان ڕابگرێت، بەوەش رێگری لەبەهەدەردانی زیاتر لە چوار ملیار دینار لەسامانی گشتی کراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی دەستپاکیی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، تیمێکی مەیدانی سەر بەنوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار لەکاتی بەدواداچوونیان لەفەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت لەپارێزگاکە، سەرپێچییان لەخەمڵاندنی بەهای دوو موڵکدا ئاشکرا کردوە کە ڕووبەری گشتییان ١٨٦ دۆنمە و بڕیار بوو بە زیادکردنی ئاشکرا بفرۆشرێن.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە دیاریکردنی بەهای راستەقینە و تێکڕای نرخە باوەکان، نزیک بوو بڕی (چوار ملیار و ٦٥٠ ملیۆن) دینار لە سامانی گشتی بەهەدەر بچێت، بەڵام پێش ئەنجامدانی پرۆسەکە راگیراوە.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بەدواداچوونی تیمەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانوبەرە، نەخشەدانانی شارستانی و دەستەی گشتیی باجەکان دەریخستووە کە سەرپێچی لەرێنماییەکانی خەمڵاندن کراوە و شوێنی موڵکەکان بە وردی دیاری نەکراوە بە مەبەستی دابەزاندنی بەهاکەیان، ئەمەش بە پێچەوانەی حوکمەکانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی سامانی دەوڵەت ژمارە ٢١ـی ساڵی ٢٠١٣ بووە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە