هێرشەکەی سەر سعودیە لە عێراقەوە کاردانەوەی توند و فراوانی لێکەوتەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  24 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی عەرەبی، ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر سعوودیە دەکەن کە لە خاکی عێراقەوە ئەنجادرابوون 

ڕۆژی پێنجشەممە، لە خاکی عێراقەوە هێرشکرایە سەر هێڵی بۆریی (ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا) لە ڕیاز و مەدینە بە درۆن و هێرشەکە زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە، دواتر لە کاردانەوەی هێرشەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان لە پۆستەکەی دوورخستەوە و فەرمانیشی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەرانبەری، چونک هێرشکە لە پارێزگای میسان ئەنجام درابوو. 
 
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا لە سعودیە دەکەین و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکان جێگەی ڕەتکردنەوە و سەرکۆنەکردنە. 
 
جاسم محەممەد بدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر سعوودیەی کرد و ڕایگەیاند: ئەم پێشهاتە مەترسیدارە و پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
 
وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی سعوودیە بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایش و سەقامگیریی بەحرەین.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت پشتگیری تەواوی خۆی بەرانبەر وڵاتی سعوودیە دەربڕی و پشتیوانیی خۆی بۆ هەر هەنگاوێک دووپات کردەوە کە سعوودیە دەینێت بۆ پاراستنی سەروەری، ئاسایش، سامانی نیشتمانی و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانەکەی.
 
ڕابیتەی جیهانی ئیسلامیش بە توندی سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییەی کرد و هێرشەکەی بە هێرشێکی ناپاکانە و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەرجەم بەها ئایینییەکان، یاسا و نەریتە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دانا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە