ڕاگەیەندراوی حیزبە کوردستانییەکانی خانەقین لەبارەی راگرتنی خۆپێشاندان
1 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
حیزبە کوردستانییەکانی خانەقین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، سەرجەم رێگە دەستووری، یاسایی و مەدەنییەکان دەگرنەبەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هاونیشتمانییان.
حیزبە کوردستانییەکان لەبارەی خۆپێشاندان لە شارەکە رایانگەیاند: "رێوشوێنەکانی ئاسایش و پاراستنی گردبوونەوەکە لە ئاستی پێویستدا نەبوون و مایەی دڵنیایی نەبوون."
حیزبە کوردستانییەکان داوا دەکەن "دەستبەجێ هەموو دەستگیرکراوان ئازاد بکرێن و فەرمانی گرتن بۆ کەسایەتییە سیاسییەکان، چالاکوانان و گەنجان هەڵبوەشێندرێتەوە، چونکە بەشداریی ئەوان تەنیا دەربڕینی داواکاریی دەستووری بووە بە رێگەی ئاشتییانە و مەدەنی."
بڕیاربوو دژی بەعەرەبکردن لە شاری خانەقین (کە یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی باشووری کوردستان و لەرووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە) ئێوارەی ئەمڕۆ خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەبچێت، بەڵام رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە رایانگەیاند، چالاکییەکەیان هەڵپەساردووە، نەوەک هەڵوەشاندنەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
|