شاندێکی هەرێمی كوردستان بۆ بودجەی 2027 دەچنە بەغدا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عیراق دەیەوێت پێش ناردنی ڕەشنووسی بودجەی 2027 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، كۆتایی بە ناكۆكییە داراییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بهێنێت.

فالح ساری وەزیری دارایی عیراق داوایكردووە لەم هەفتەیەدا شاندێکی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغداد تا لەسەر پشكی تەرخانكراو و شایستە داراییەكان بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی و دواتر رەوانەی پەرلەمانی عیراقی بکەن..

بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عیراق بە فەرمی داوای شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانی كردووە سەردانی بەغداد بكەن و فالح ساری وەزیری دارایی عیراقیش، رەتیكردووەتەوە بەبێ بوونی شاندی هەرێم بچێتە ناو وردەكارییەكانی پشكی ساڵی 2027.

هەر بۆیە بڕیار دراوە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆیەكی چڕ لەسەر پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی رەشنووسی بودجەی 2027 بە هەماهەنگی هەردوولا ئامادە بكات.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە