بەغدا: خۆمان کێشەمان هەیە و ناتوانین بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرین
58 خولەک پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی کاتی پەرلەمانی عێراق بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری نەوتی وتویەتی خۆشیان کێشەی کەمیی بەنزینیان هەیە و لە دەرەوە هاوردەی دەکەن، بۆیە ناتوانن کێشەی بەنزین لە کوردستان چارەسەر بکەن.
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی نەوت و ئەندامی لیژنەی کاتی پەرلەمانی عێراق:
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆبووینه‌وه، وه‌زیر رایگه‌یاند، ناتوانن به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 20ی ته‌موزه‌وه به فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی نه‌وت كردووه كه به‌شێك له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێ بكرێت كه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان مهنتوج بۆ هه‌رێم دابین بكرێت، به‌ڵام وه‌زیری نه‌وت ره‌تیكردوه‌ته‌وه نه نه‌وتی خاو زیاد بكات نه مهنتوجیش بنیرێت.
وه‌زیری ئێستا نه‌وت كه خۆی پێشتر بریكاری وه‌زیر بووه‌و ئیمزای له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كان كردووه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم داوای 115 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی كردووه بۆ پێداویستی ناوخۆ، هیچ كاتێك داوای 50 هه‌زار به‌رمیلی نه‌كردووه.
پاساوی محەممەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق ئەوەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دیاریکردووە تەنیا دەبێت 50 هەزار بەرمیل نەوت بە هەرێمی کوردستان بدرێت بۆ پاڵاوگەکان، بۆیەش ئەگەر هەرێمی کوردستان داوای زیاتر دەکات -لەوانەش داوای 115 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی کردووە- دەبێت هەوڵ بدات بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەموار بکاتەوە.
دوا قسه‌ی وه‌زیری نه‌وت ئه‌وه بوو ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی سیاسی بدرێت، بڕیاره‌كه هه‌رچییه‌ك بێت ئه‌و جێبه‌جێی ده‌كات.
|