لە کوردستان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەرز ڕادەگیرێت

1     کاتژمێر پێش ئێستا  14 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئابی 2026، بەرانبەرە بە 12ی رەبیعولئەوەل لە ساڵنامەی کۆچیدا، لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە وڵاتانی ئیسلامیدا، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چەندین چالاکی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) بەڕێوەدەچێت.

لە سلێمانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەرێوەدەچێت، لەوانە لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی وەک پیشەی ساڵانە لەم یادەدا 2 تۆن گۆشت بە برنج و فاسۆلیاوە ئامادە کراوەو لەسەعات 10ی بەیانی بەسەر هاووڵاتیان و زیارەتکاراندا دەبەخشرێتەوە، بەهەمان شێوەش لە زۆرینەی مزگەوتەکان لەمڕۆ و رۆژانی پێشوو داهاتوشدا کەبە مانگی مەولود ناودەبرێت خواردن دروستدەکرێت و دەبەخشرێتەوە بێ بەرامبەر.

لەلایەکی ترەوە پەیڕەوانی تەریقەتی قادری گاپێڵۆنی رێپێوان و کۆبونەوەیەکی جەماوەری بۆ بەرزراگرتنی یادەکە رێکدەخەن، کەلە سەعات 9ی بەیانی لە جوتسایدی هەواری شار بەرەو مزگەوتی گەورە رێدەکەن.

بەهەمان شێوەش لەناو بازاڕی هەولێر لەسەعات 6ی بەیانییەوە هاووڵاتیان بەبۆنەی ئەم یادە پڕشکۆیە کۆبونەتەوەو شەقامەکان رازێنراونەتەوەو چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، زۆرێک لە دوکاندارەکان شیرینی دەبەخشنەوەو بەشێک لە چێشتخانە و رێستۆرانتەکانیش خواردنی بێ بەرامبەر دابەش دەکەن.

ئەم چالاکییانە لەزۆرینەی شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن و هاووڵاتیان و موسوڵمانان بە شیرینی بەخشینەوە یادەکە پیرۆز و بەرز ڕادەگرن.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە