نزار ئامێدی: کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا پێشمەرگە ناگرێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت تەنها دوو یان سێ وەزارەت ماوە یەكلابكرێتەوەو بەمزوانە كابینەی حكومەت تەواو دەكرێت وجەختیش لەوەدەکاتەوە پێشمەرگە دامەزراوەیەکی دەستوورییە و ڕۆڵی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەگێڕێت، هەروەها کۆنتڕۆڵکردن و کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەتدا پێشمەرگە ناگرێتەوە.
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند دەستوور پابەندکەرە بەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و مرجەعییەتی ئایینیش داوای هەمان شوێن دەکات، ئاماژەبەوەشدەکات هەوڵەکانی بەئامانجگرتنی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە چوارچێوەی کارە تیرۆریستییەکاندا پۆلێن دەکرێت و پێشینەیەکی مەترسیدارە.
نزار ئامێدی پێشبینی دەكات لە ماوەیەکی نزیکدا ی ئەو وەزارەتانەی لە کابینەی حکومەتی ئێستادا بە بەتاڵی ماونەتەوە، یەكلایبكرێنەوە، ئاماژە بەوەش دةدات، رێککەوتن لەسەرهەندێک وەزارتەکان کراوە و تەنها دوو یان سێ وەزارەت ماونەتەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە كۆنگرەی دیالۆگی بەغداد وتی، هێزە سیاسییەکان پەرۆشن بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری، بەتایبەتی کە ئێمە بە قۆناغێکی سەخت و مەترسیداردا لە ناوچەکەدا تێدەپەڕین، جەختیشی کردەوە، شكستهێنانی ئەم حکومەتە واتە شكستهێنانی هەمووان لە عێراق.
سەبارەت بە پێشهاتە هەرێمییەکانیش، هۆشداریدا دا لە لێکەوتە ئابورییە سەختەکانى بۆ سەر وڵات و رایگەیاند، عێراق دوای ئێران یەکێک دەبێت لەو وڵاتانەی کە زۆرترین زیانی بەردەکەوێت لە حالەتی بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکاندا، بەهۆی پەیوەندی بەهێزی ئابوری و پشتبەستنی تەواوەتی بە نەوت.
|