لە کەرکووک باندێکی نێودەوڵەتیی ماددە هۆشبەرەکان هەڵوەشایەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  225 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنووردا دەست بەسەر 20 کیلۆگرام ماریجوانادا گرت و باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچێتیش هەڵوەشاندەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پسپۆڕەکانی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدراوە.

دەشڵێت  "دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە گورزێکی کوشندە لە تۆڕەکانی بازرگانیکردن و قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەکان بوەشێنن".

لەم چالاکییە ئەمنییەدا دەست بەسەر 20 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری ماریجوانادا گیراوە؛ ئۆپەراسیۆنەکە بووەتە هۆی پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی ئەم باندە نێودەوڵەتییە بۆ فراوانکردنی چالاکییە تاوانکارییەکانی و بڵاوکردنەوەی ئەو ماددە ژەهراوییانە لە ناوچەکەدا.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە