وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتەکان: دەستبەجێ ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی نووسراوێکەوە داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات دەستبەجێ ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گشتاندنێکەوە کە ئاڕاستەی گشت وەزارەت و دەستەکانی کردووە، ڕێنمایی تایبەت بە زەمینەسازکردن بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی بڵاوکردەوە.
♦️ دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم:
پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٤٢٩) لە (٢٠٢٤/٧/١٥) سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی.
دوای ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی (٢٠١٦)، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە بۆ گشت فەرمانبەرانی شارستانی کە شایستەی پلەبەرزکردنەوەن و مەرجە یاساییەکانیان تێدایە.
ئەم بڕیارە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغی یەکەمدا ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لە پلەی (١٠) تا پلەی (٢)ی فەرمانبەرانن و مەرجەکانیان تێدایە. پلەبەرزکردنەوەی پلە یەکەکان و پلە باڵاکان لە قۆناغی دووەمدا دەبێت.
پێویستە لێژنە تایبەتەکان لە وەزارەتەکان و دامەزراوەکاندا پڕۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی خۆیان بەپێی ڕێنماییەکان ئەنجام بدەن و لیستەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن.
ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/١)ەوە جێبەجێ دەکرێت و مافە داراییەکانی فەرمانبەران لەو ڕێکەوتەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
|