حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لەسەر چەند خاڵێکی گرنگ هاوڕاو هاوهەڵوێست بوون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک دا، چەندین پرسی سیاسی تاوتوێ کران و پاش گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەی لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوە، لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە هاوڕاو هاوهەڵوێست بوون:
کۆنووسی کۆبوونەوەی حیزبەکان:
یەکەم: ئەم کۆبوونەوانە وە لەکاتی پێویست بکرێن، کە هەر جارە و لە بارەگای لایەنێکی سیاسی کوردی پارێزگاکەدا بێت.
دووەم: جەختکردنەوە لەسەر هاودەنگی لایەنەکان بەرانبەر مافە رەواکانی کورد.
سێیەم: هەوڵی جیدی بدرێت لەپێناو بەدەستهێنانەوەی ئەو پلەو پۆستانەی پشکی کورد بوون لە رابردوودا لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە کە لەدەست دراون. هەڵبەت ئەم هەوڵەش بەبێ یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی حیزبە کوردستانییەکان نایەتەدی.
چوارەم: خواستی جەماوەری کەرکووک، پاراستن و پەرەپێدانی گیانی یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە، بۆیە پێویستە ئەم خواستە رێزی لێبگیرێت و بەهەند وەربگیرێت.
پێنجەم: هەرگیز بیر لەوە نەکرێتەوە کە لە پێناو پۆستێکی ئیداری یاخود بەرژەوەندیی بەرتەسکی حیزبیانە، ماڵی کورد پەرتەوازە بکەین کە دەرئەنجام لێکترازانی لایەنەکانی لێبکەوێتەوە، بەمەش هەم پۆستەکە لەدەست دەدەین و هەمیش جەماوەر و لایەنگرانمان نیگەران دەکەین.
شەشەم: دەنگی ئێمەی پێکهاتەی کورد لە شارەکە زۆرینەیە و پێویستە رێز لە سەنگی خۆمان و دەنگدەرانمان بگرین و نابێت هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ پێکهاتەی دیکەی کەرکووک بکرێت، کە دەرئەنجام ببیێتە هۆی نیگەرانکردنی شەقامی سیاسی کوردی و لێکترازانی یەکڕیزی کورد.
حەوتەم: دۆزی نەتەوەیی ئێمەی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کێشەی خاکە لەگەڵ دەسەڵات، بۆیە دەبێت هاوڕا و هاوهەڵوێست بین تاوەکو بتوانین پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بکەین.کۆنووسی کۆبوونەوەی حیزبەکان
لە کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک دا، چەندین پرسی سیاسی تاوتوێ کران و پاش گفتوگۆیەکی هەمەلایەنەی لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوە، لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە هاوڕاو هاوهەڵوێست بوون:
یەکەم: ئەم کۆبوونەوانە وە لەکاتی پێویست بکرێن، کە هەر جارە و لە بارەگای لایەنێکی سیاسی کوردی پارێزگاکەدا بێت.
دووەم: جەختکردنەوە لەسەر هاودەنگی لایەنەکان بەرانبەر مافە رەواکانی کورد.
سێیەم: هەوڵی جیدی بدرێت لەپێناو بەدەستهێنانەوەی ئەو پلەو پۆستانەی پشکی کورد بوون لە رابردوودا لە ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکە کە لەدەست دراون. هەڵبەت ئەم هەوڵەش بەبێ یەکدەنگی و هاوهەڵوێستی حیزبە کوردستانییەکان نایەتەدی.
چوارەم: خواستی جەماوەری کەرکووک، پاراستن و پەرەپێدانی گیانی یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە، بۆیە پێویستە ئەم خواستە رێزی لێبگیرێت و بەهەند وەربگیرێت.
پێنجەم: هەرگیز بیر لەوە نەکرێتەوە کە لە پێناو پۆستێکی ئیداری یاخود بەرژەوەندیی بەرتەسکی حیزبیانە، ماڵی کورد پەرتەوازە بکەین کە دەرئەنجام لێکترازانی لایەنەکانی لێبکەوێتەوە، بەمەش هەم پۆستەکە لەدەست دەدەین و هەمیش جەماوەر و لایەنگرانمان نیگەران دەکەین.
شەشەم: دەنگی ئێمەی پێکهاتەی کورد لە شارەکە زۆرینەیە و پێویستە رێز لە سەنگی خۆمان و دەنگدەرانمان بگرین و نابێت هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەگەڵ پێکهاتەی دیکەی کەرکووک بکرێت، کە دەرئەنجام ببیێتە هۆی نیگەرانکردنی شەقامی سیاسی کوردی و لێکترازانی یەکڕیزی کورد.
حەوتەم: دۆزی نەتەوەیی ئێمەی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کێشەی خاکە لەگەڵ دەسەڵات، بۆیە دەبێت هاوڕا و هاوهەڵوێست بین تاوەکو بتوانین پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بکەین.
|