هێڵە ئاسمانییە جیهانییەکان گەشتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  188 جار خوێنراوەتەوە

بەشێکی بەرچاوی گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵە فڕۆکەوانییە جیهانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشانەوە. لەگەڵ ئەوەیشدا ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوەن.

کەناڵی ڕووداو بڵآویکردەوە بەگوێرەی فڕۆکەخانەکان، لە 24 کاتژمێری ئەمڕۆدا 14 گەشتی فڕۆکەوانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە؛ هەروەها دوو گەشت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی هەڵوەشاونەتەوە.

لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلای ئەربیل، بە ڕووداوی وتووە: "گەشتەکانمان بەشێوەی ئاسایی و بەگوێرەی خشتەی دیاریکراو لە کاتی خۆیاندا بەڕێوەدەچن".

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فلای ئەربیل کە هێڵێکی کوردستانیی فڕۆکەوانییە دەڵێ، ئەمڕۆ فڕۆکەیان لەکاتی خۆیدا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر و گەشتی دیکەشیان دەبێت و لەکاتی دیاریکراودا ئەمڕۆ دەگەنە فڕۆکەخانەکە.

ئەو گەشتانەی ئەمڕۆ بۆ هەولێر هەڵوەشاونەتەوە:

- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 00:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 04:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 06:40 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی عەممان - هەولێر، دەبوو کاژێر 06:50 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 07:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 08:05 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 08:50 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 09:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ - هەولێر، دەبوو کاژێر 09:20 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی دووبەی - هەولێر، دەبوو کاژێر 16:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئەنتاڵیا - هەولێر، دەبوو کاژێر 16:30 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی دەوحە - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی عەممان - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:00 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئەنتاڵیا - هەولێر، دەبوو کاژێر 21:05 بگاتە هەولێر، هەڵوەشایەوە.

ئەو گەشتانەی بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی هەڵوەشاونەتەوە:

- گەشتی دەوحە – سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی قەتەرەوە هەڵوەشایەوە.
- گەشتی ئیستەنبووڵ سلێمانی، لەلایەن هێڵی ئاسمانیی پێگاسۆسی تورکیاوە هەڵوەشایەوە.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە