سەڵاحەدین بەهادین پشتیوانی خۆی بۆ عەلی زەیدی دەربڕی.

1     کاتژمێر پێش ئێستا  124 جار خوێنراوەتەوە

لە بەرانبەر ئەو هەنگاوانەی عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق گرتوویەتیە بەر بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران، سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی پشتیوانی خۆی بۆ دەربرێت داوا دەکات بەردەوام بێت.

دەقی ڕاگەیەندراوی سەڵاحەدین بەهادین بۆ عەلی زەیدی:

ڕێزدار سەرۆك وەزیران عەلی زەیدی

السلام علیكم ورحمة الله ..

بە پێزانین و شانازییەوە دەروانینە ئەو هەنگاوە بوێرانەیە كە كابینەكەتان لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاراندا دەكات، كە بە هەنگاوێكی بنەڕەتی و وەرچەرخانێكی مێژوویی دادەنرێت لە كاروانی چاكسازی، وگێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت و بنیاتنانی لەسەر بنەمای دەستپاكی و دادپەروەری.
بەداخێكی زۆرەوە، وڵاتەكەمان بەدەست یاریپێكەرانی سامانی گشتی و ئەو كەسانەی پۆستە حكومییەكانیان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی حزبی بەكاردەهێنن، دەناڵێنێت.
ئەوەی لەم هەنگاوە بوێرانەیە چاوەڕوان دەكرێت؛ سەروەری یاسا، سەلامەتی دەسەڵاتی دادوەری، جێبەجێكردنی دادپەروەری لە ڕاوەدوونانی گەندەڵكاران، و پەرۆشی بۆ دەستنەبردن بۆ مافی بێتاوانان كە ڕەنگە ڕووبەڕووی تۆمەتێك ببنەوە كە پشت بە بەڵگەی پێویست نابەستێت.
لە كۆتاییدا دەڵێین: خودای گەورە هەنگاوەكانی ئێوە و سەرجەم دڵسۆزان جێگیر بكات، و هێز و سەركەوتنتان پێ ببەخشێت لە پێناو پاراستنی وڵات و هاوڵاتیاندا، وبەرەو عێراقێكی سەقامگیر، گەشەسەندوو، و خاڵی لە گەندەڵی و گەندەڵكاران.

براتان
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
٢٩ / ٦ / ٢٠٢٦ 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە