وەزیری خوێندنی باڵا: بە یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی د.عەبدوللەتیف دەکرێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی زانکۆی سلێمانی دێتە بەردەست و ئەو کاتە بڕیار لەسەر دۆسیەکە دەدەن.
ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند، " هیچ گوشارێکیان لەسەر نییە لەبارەی کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەدەوە و ئاماژەی بەوەشکرد هەر گەیشتە دەستیان بڕیاری لەسەر دەدەن.
د.ئارام محەمەد وتیشی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە لە دەست لیژنەیەکی ورد و پسپۆڕ و ئەمین بووە و زۆر سوپاسیان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەم دۆسیەیە ئیشی هەموو کەس نیە قسەی لەسەر بکات و نابێت پەلە بکرێت لە بریارداندا و هەر کەس خۆی بە شارەزا بزانێت و قسەی لەسەر بکات و یەکلایی بکاتەوە
راشیگەیاند یاسا وەک شەخس مامەڵە لەگەڵ د.عەبدوللەتیف دەکات و هیچ فشارێکیش نیە لە بارەی بڕیاردان لەسەر دۆسیەکە و دوای راگەیاندنی ئەنجامەکەش زانکۆی سلێمانی دۆسیەکە رادەستی دادگا دەکات چونکە داواکاری گشتی لەناو لیژنەکەدا هەیە.
|