تۆم باراك بۆچی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات؟

1     کاتژمێر پێش ئێستا  327 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارە سبەی سێشەممە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سووریا، سەردانی هەولێر بکات.

نوێنەری تۆم باراک دەڵێ بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

هاوکات بڕیارە "تۆم باراک لەگەڵ بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و دواتریش مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتی هێزەکانی هەسەدە کۆببێتەوە.

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵی جگە لە پرسە ناوخۆییەکانی عێراق، تۆم باراک لەبارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان دەکات. 

پێشتر میدکانی ئەمریکا ئامانجی سەردانەکەی باراکیان ئاشکرا کرد کە گفتوگۆکانی لەبارەی ‌پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەستی دەوڵەتداو پرۆسەی چه‌ككردنى گروپە چەکدارەکانی عێراق و نزیک لەئێران، هەروەها تاووتوێکردنی کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بەوزەی دەرەکی‌و بەستنەوەی هێڵەکانی بازرگانی بەوڵاتانی دراوسێوە.

تۆم باراک لەکاتی گەیشتنی بە بەغدا ئاماژەی بەوەكرد پشتگیری سەرۆک ترەمپ بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی دووپات دەکەمەوە و  هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر هاوبەشیمان بە ئاراستەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکی بەهێز و سوودبەخش لەنێوان هەردوولا


   ئەمانەش بخوێنەرەوە