کۆمەڵ داوای دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

2   کاتژمێر پێش ئێستا  280 جار خوێنراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەفەرمی داوامان کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە و دەشڵێت بەبێ دەسەڵاتیش ئەم دۆخە چاک نابێت 

عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان تایبەت بە ٧ڕۆژی ڕاگەیاند، وەکو لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی کوردستان چاومان لەوە نییە دەسەڵات چی دەکات و چی ناکات ئێمە لە هەموو هەلومەرج و قۆناغەکاندا هەڵوێستی سیاسیی خۆمانمان هەبووە و بەبێ دەسەڵات ئەم دۆخە چاک نابێت 

لەبارەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن عەبدولستار مەجید دەڵێت، بە فەرمی داوامان کردووە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە بەڵام بە چی میکانزمێک یان چی دامەزراوەیەک سەرپەرشتی بکات چونکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێندراوەتەوە و کۆمیسیۆنی عێراقیش ماوەی بەسەرچووە وە ئەی کێ دەیکات؟

لەبارەی هەماهەنگی لایەن ئۆپۆزسیۆنەکان ئاماژەی بەوەکرد تا ڕادەیەکی باش لە عێراق هەماهەنگیمان هەیە و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست بەشداری حکوومەتی عێراق دەکەین 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵ وتیشی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ساختەکارییەکی زۆر کراوە و ئەنجامی ڕاستەقینە نەبووە کۆمەڵی دادگەریی هەڵوێستی هەبووە بەڵام بەشێکی ئۆپۆزسیۆن تەنها ئیدانەیان کرد

عەبدولستار مەجید جەختی لەوەشکردەوە ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووبارە بکرێتەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کورسییەکانیان زیاد دەکات

کۆمەڵى دادگەرى کوردستان لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستاندا سێ کورسیى بەدەست هێنا، دواى هەڵبژاردنەکە ڕایگەیاند "ساختەکاریى گەورە ئەنجام دراوە و هەڵبژاردنەکە دیزاینکراو بووە"، دواتریش بڕایری دا بەشداریى ئەم خولەى پەرلەمان نەکات.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە