شاخه‌وان عه‌بدوڵا: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ دواده‌خات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
222 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زیدی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كان، له‌ڕوی دابه‌شبونیان له‌نێوان سێ پێكهاته سیاسییه‌كه‌دا (شیعه، كورد و سوننه)، ته‌واو بون، به‌ڵام هه‌ندێك له‌مپه‌ر هه‌یه كه ڕه‌نگه ڕێگری بكه‌ن له ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌ت له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا، ئه‌ویش ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تین، ئه‌مه‌ش واقیعێكه و ناتوانرێت پشتگوێبخرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ده‌ستێوه‌ردانه‌كان گۆڕانكاری له هه‌ندێك پۆست‌دا هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك هێز كه ده‌یانه‌وێت به‌شداری حكومه‌تی نوێ بكه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌شداربن و له‌هه‌مانكاتیشدا پێداگری له‌سه‌ر به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی له‌وه‌شكرد، "ڕه‌نگه ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه پێكهێنانی حكومه‌ت بۆ چه‌ند ڕۆژێك دوابخه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، ئه‌وا پرۆسه‌ی پێدانی متمانه به كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی بۆ هه‌فته‌ی داهاتو دواده‌خرێت".
|