“کوزەڵە مەخۆن، تووشبوون بە کرمی جگەر زیادی کردووە”
1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە خواردنی کوزەڵە بەدوور بگرن، چونکە تووشبوون بە کرمی جگەر زیادی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی کوزەڵە بۆ ئەوەی تووشی کرمی جگەر نەبن.
ڕوونیشیکردەوە کە ئیستا حاڵەتەكانی تووشبوون بە كرمی جگەر لەناو هاووڵاتیاندا زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە.
سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕوو کە بەم دواییە نزیکەی 90 حاڵەتی تووشبوون بە بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بوون .
|