نێچیرڤان بارزانی: شەهیدبوونی دوو هاوژینەکەی هەولێر قبوڵکراو نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پێویستی حکومەتی عێراق ئه‌رک و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريکردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌که‌م که دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن کرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ک لە گوندى زهرگهزهويى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون.
لە پەیامەکەدا هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و که‌سوکاريان ببه‌خشێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕهتکراوهن. پێويسته حکومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رک و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريکردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە”.
|