تا ئێستا شەش ھەزار و ١٣١ ئیسرائیلی برینداربوون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
271 جار خوێنراوەتەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای دەستپیکردنی شەڕەوە لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ شەش ھەزار و ١٣١ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ١٢١ کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوەتە بۆ شەش ھەزار و ١٣١ کەس.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لەو شەش ھەزار و ١٣١ بریندارە، ھێشتا ١١٨یان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن.
ھاوکات پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە زانکۆی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا، ٢٥ کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
|