بە 520 درۆن و مووشەک هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئەنجام دراون
1 کاتژمێر پێش ئێستا
256 جار خوێنراوەتەوە
لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک هێرش دەکرێتە سەری. بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، هەرێمی کوردستان بە 521 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەری.
کەناڵی رووداو بڵاویکردەوە، لە دەستپێکی جەنگەکەوە لە 28ـی شوباتەوە تا کاتژمێر15:00ـی 31ـی ئادار، هێرشەکان بۆسەر شاری هەولێر گەیشتوونەتە 400 درۆن و مووشەک. هێرشەکانی سەر سلێمانی 100 درۆن و مووشەکی تێپەڕاندووە. هەروەها بە 18 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر دهۆک و لە یەک هێرشدا دوو درۆن بۆسەر هەڵەبجە بەکارهێندران.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکە، لەو ماوەیەدا 400 درۆن و مووشەک ئاراستەی پارێزگای هەولێر کراون؛ 101 درۆن و مووشەک ئاراستەی پارێزگای سلێمانی کراون؛ 18 درۆن ئاراستەی پارێزگای دهۆک و دوو درۆنیش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە خوارەوە.
هاوکات بەگوێرەی ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکان لە 28ی شوباتەوە 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و 88 کەسیش بریندار بوون.
|